لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆیەکی ژنێکی پەنابەری خەڵکی سوریە کە لەلایەن هێزەئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیە ئازار ئهدرێت و سووکایەتی پێدەکرێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوتەوە و ئەمەش تووڕەیی خەڵکی لێكهوتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خەڵک بە نیشانەی تووڕەیی و هاوکات پاڵپشتی لەو ژنە پەنابەرە، بە دانانی دەستێک لەسەر چاوێکیان، وێنەی خۆیان تۆمار کردووە و ئەو وێنانە بە هاشتاگی “ئێمە پشتیوانی لەیلاین” لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە.