به پێی ئاماری ڕێكخراوی بێهداشت وده‌رمانی ئێران، له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦١ كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تووشی په‌تای وه‌با بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆی گشتی ئه‌و ٦١ كه‌سه ٤٤ كه‌سیان له ئوستانی كوردستان به‌سته‌ری كراون و ١٥ كه‌س له ئوستانی كرماشان و ٢ كه‌س له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی وه‌كوو تووشبووی نه‌خۆشی “وه‌با” تۆماركراوه. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وی وڵات یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی هه‌ڵگری باكتریای “وه‌با” نه‌خۆش كه‌وتوون.