ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه زیاتر لە ١٠ کەس لە بهندكراوانی زیندانی خۆی تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی حکوومەتیش بەنیسبەت چارەسەرکردنی پزیشکیی زیندانییە تووشبووەکان کەمتەرخەمن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ١٣ کەس لە پێرسۆنێل و بهندكراوانی زیندانی خۆی تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی زیندانی ئەو شارە ئیزنی ڕەوانەکردنی بهندكراوانی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی ئەو زیندانە نەداوە. ئەو سەرچاوەیه هەروەها ڕایگەیاندووه: “یەکێک لە تووشبووانی ویرووسی کۆرۆنا بەرپرسی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی ئەو زیندانەیە و زیندانییەکانیش لە ڕێگای ئەو بەرپرسەوە تووشی ئهم ویرووسه بوون. جێگهی ئاماژهیه، پێشتریش لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، زیاتر لە ٧٠ کەس لە بهندكراوانی زیندانی ورمێ بۆ تاقیکاریی ویرووسی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی ئەو زیندانە کرابوون، هەروەها ژمارەیەک لە بهندكراوانی ئەو زیندانەش تووشی ئهم ویرووسه ببوون.