له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێندراو له ناوچه‌ی ئێدله‌ب له باكووری ڕۆژئاوای سوورییه و ناوچه‌ی عه‌فرین، لانیكه‌م دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٦ كه‌سی دیكه له‌وانه چه‌ندین منداڵ برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازارێكی ناوچه‌ی “ڕاس”، ٥ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدابوو و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كانی، باب، ئه‌عزاز و جرابلۆس ڕوویانداوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.