ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نێو پادگانی خۆی بیسترا و پاشان هێلیكۆپتره‌كانی ڕژیم به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سووڕانه‌وه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پادگانی شاری خۆی ڕوویداوه و پاش ته‌قینه‌وه‌كه هێلیكۆپتره‌كانی ڕژیم چه‌ند كاتژمێر به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سووڕانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه و زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌ستا نییه.