ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، سێ خوێندكاری زانكۆی سه‌نعه‌تی كرماشان به بیانووی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا، هه‌ر یه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای سنفی خوێندكارانی ئێران، ناسنامه‌ی ئه‌و سێ خوێندكاره بریتیه له: “پویا عه‌باسی”، “ئه‌میرڕه‌زا كه‌هریزی” و “ئارمان مه‌زاهێری”. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش مافی خوێندنی چه‌ند خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزباتیه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرابوو و كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و خوێندكارانیش له زانكۆ ده‌ركراون.