کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە لایەن بریتانیاوە

بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە لایەن بریتانیاوە 1

ڕۆژی ڕابردوو، حکوومەتی بەریتانیا بە فەرمی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە و هەر جۆرە چالاکی و پاڵپشتییەکی بۆ ئەو هێزە سەربازییە لە ناوخۆی وڵاتەکەی قەدەغە کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ئەم بڕیارە پاش تێوەگلانی سپای پاسداران لە چەندین هەڕەشە و کردەوەی تێکدەرانە لەناو خاکی بەریتانیا دەرکراوە، کە دیارترینیان پیلانی تیرۆرکردنی دوو ڕۆژنامەوانی کەناڵیئێران ئینتەرناشناڵو ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە بریتانییەکان بووە. ئەم هەنگاوە، بڕیاری حکوومەتی پێشووی کە پێشتر ئامادە نەبوون ئەو هێزە بخەنە لیستی تیرۆرەوە هەڵوەشاندەوە، و لەمەودوا هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ سپای پاسداران لە بریتانیا بە تاوان هەژمار دەکرێت.