رۆژی ڕابردوو، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیمارات کاتی تپێەربوون لە گەرووی هورموز، بەر هێرشی مووشەکی کەوتووە.
شیرکەتی میللی نەوتی ئیمارات “ئەدنوک” ڕایگەیاندووە، کە ئەو هێرشە هیچ زیانێکی نەبووە و هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی داوە، کە کۆتایی بە هێرشە بێبنەماکانی بۆسەر کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هرمز بهێنێت و خوازیاری کرانەوەی دەستبەجێ گەرووی هرمز بوو. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە، کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەرپرسی ئەو هێرشەیە و بە توندی ئیدانەی کردووە.
