کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

بەیانیەی هاوبەشی حیزبی کومونیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

سەبارەتبە پێویستی پەرەدانی زیاتر بە خەبات لە پێناوهەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام

کۆماری ئیسلامی لەوپەری داماوی لەبەرانبەر ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکدا، هەروا خەریکە درێژە بە  سیاسەتی ئێعدام کردنی زیندانیانی سیاسی ئەدات. ئێعدام کردنی دوو لاوی تێکۆشەرموحسین شکاری و مەجیدڕەزاڕەهنەوەرد، بە تاوانی بەشداری کردن لە ئاخێزی جەماوەریدا، نمونەیەکە لەو جەنایەتانە. ئەم جەنایەتە دەوڵەتیە، قین و بێزاریەکی بەرینی لەنێو خەڵکدا هەڵخڕاندوە و ئێستا دروشمەکانیهەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام،ڕاپەڕین لەدژی ئێعدام، ئێعدام دەبێڕابگیرێت، بەشێوەیەکی بەرین دەوترێنەوە.

ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی وەک توندوتیژیەکیڕێکخراو بۆ لەنێوبردنی نەیارانی سیاسی، ناڕازیانی مەدەنی و قوربانیانی خەسارە کۆمەڵایەتیەکانی نیزامی سەرمایەداری بەکار هێناوە.

سزای ئێعدام لەهەمان سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامیەوە تا ئێستایەکێک لە پایەکانی حاکمیەتیڕژیمی بووە. ئەم جەنایەتە سەرەتا بە ئێعدامی بێ محاکەمەی سەرانیڕژیمی پاشایەتی کە دستبەسەر و لە زیندانەکانیڕژیمی ئیسلامی تازە بەدەسەڵات گەیشتودا بوون، دەستی پێکرد و بە خێرایی پەرەی سەند بۆ ئێعدام کردنی تێکۆشەران و نەیارانیڕژیم. دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێ و دوای ئێعدام کردنی دەیان کەسایەتیبەرچاوی زیندانی لە زیندانەکانی ساواکدا کە بەڕاپەڕینی خەڵک ئازاد کرابوون، لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ ی هەتاوی دەستیپێکرد. ئێعدام کردنی گەلێک لە تێکۆشەرانی بوێری وەکڕێىەرانی خەڵکی تورکەمەن سەحرا لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەهاری ١٣٥٨، ئێعدام کردنیڕۆڵە قارەمانەکانی خەڵکی کوردستان دوای فەرمانی جیهادی خومەینی لەڕێکوتی ٢٨ ی مانگی گەلاوێژی ١٣٥٨ لە لایەن خاڵخاڵی جەللادەوە و بە حوکمیحکومەتی و شەرعی خومەینی، ئێعدام کردنی ژنان، خوێندکاران، کرێکاران و وەرزشوانانی خاوەن هەڵوێست و ناڕازی دژبە نیزامی ئیسلامی لە گۆشە و کەناری ئێران، گۆشەیەک لە کارنامەی فاشیزمی ئیسلامی تەنانەت لەیەکەم ساڵەکانی بەدەسەڵات گەیشتنیدایە. ئەم جەنایەتانە لە هاوێنی ١٣٦٧ دا بە ئێعدام کردنی بە کۆمەڵی بە هەزاران زیندانی سیاسی بە لوتەکی خۆی گەیشت.

ڕژیمی جەنایەتکاری ئیسلامی ئێعدامی زیندانیای ئاسایی، واتە قوربانیانی خەسارە کۆمەڵایەتیەکانی بە پاساوی فریوکارانەی بردنەسەری ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی و ئیجرای دادپەروەری بەڕێوەئەبات.ئەم پاساوە بێ بنەمایە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی و ڕەوانی لەژیانی دانیشتوانی وڵات هەڵگرتوە. پاساوێکی کە لەم بوارەدا بۆ سزای ئێعدام دەهێندرێتەوە، درۆیەکی ئاشکرایە و هیچی تر، لەبەر ئەوەی کە ئینسان زاتەن خەتاکار، قاتڵ، قاچاغچی و جەنایەتکار لە دایک نابێت، بەڵکو ئەوە بارودۆخی مادی ژیانی کۆمەڵایەتیە کە ئەوان بەرەو لادان و خراپەکاری پاڵپێوە ئەنیت و دەوڵەکان و چینی دەسەڵاتدار، بەرپرسی ڕاستەوخۆی داسەپاندنی ئەم بارودۆخەن بەسەر ژیانی زۆربەی خەڵکدا. بەم جۆرە ئەو کەسانەی کە زیاتر لە هەموان شیاوی سزادرانن کە بوارە کۆمەڵایەتیەکانی خراپەکاری و جورم و جەنایەتیان بەدیهێناوە. ئەزموونی هەموو کۆمەڵگا جیهانیەکان و ئەو ئامار و زانیاریانەی جێگای متمانەن نیشانی ئەدەن کە لە هیچ کۆمەڵگایەکدا ئەمنیەتی خەڵک لە ڕێگای زیاد کردنی ئێعدامەوە دابین نەبووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە نەفسی ئێعدام هەستی تۆڵە سەندنەوە و ڕەوانشناسی توندوتیژی بەهێز دەکات.

ئەوەلەحاڵێکدایەکەئاستیئەنجامدانیتوندوتیژیوکوشتنیئینسانەکانلەلایەنڕژیمیئیسلامیەوە،بەهیچجۆرێکلەگەڵئاستیئەوتوندوتیژیوجەنایەتانەیکەتاکەکەسئەنجامیئەداتشیاویبەراوردکردننییە. ئاستی بڵاو بوونەوەی مادەی هۆشبەر لە کاناڵی مافیاکانی ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران و دەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ قەبارەی چالاکی قاچاغچیانی تاکەکەسیدا بەراورد ناکرێت. سەرانی ڕژیمی ئیسلامی بەم عەوامفریویانە لە هەوڵدان تا بەرپرسیاریەتی خۆیان لە دروست کردنی بەستێن و بارودۆخێک کە ئەم جۆرە جەنایەتانەی بەردەوام تێدا بەرهەمدێتەوە پەردەپۆشی بکەن، و نیزامێکی کۆمەڵایەتی زاڵمانەی کە خۆیان بەسەر ژیانی ئینسانەکانیاندا سەپاندوە، لەژێر گورزی قین و ناڕەزایەتی خەڵک دەربێنن. بەڵام ئیدیعای ئیجرای دادپەروەری لە ڕێگای سزای ئێعدامەوە، لەمەش بێ بنماترە. ئەگەر مەبەست ئیجرای دادپەروەری بێت، تاوانباری یەکەم خۆدی کۆماری ئیسلامییە کە بە هەزاران ئینسانی لەبەر بیروبۆچوونیان و لەبەر تێکۆشان بۆ باشتر کردنی بارودۆخی ژیانیان لەم کۆمەڵگایەدا کوشتوە و ماشێنی کوشتاری بۆ ساتێکیش نەوێستاوە و لە بواری ئێعدامدا، بە بەراورد بە دانیشتوانی وڵات، پلەی یەکەمی لە ئاستی دنیادا بۆخۆی تەرخان کردوە. ئامانج لەم ئێعدامانە نە پەیڕەو کردنی دادپەروەری، بەڵکو وادار کردنی خەڵکە بە ملکەچ کردن لە بەرانبەر جەنایەت و بێدادگەریەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتیدا.

  سەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی لەسەر ڕیشە و بنەمای موسیبەت و نابەسامانیە کۆمەڵایەتیەکان، لە ڕێگای بڵندگۆ تەبلیغاتیەکانیانەوە، سزای ئێعدام وەک ڕێگای بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم نابەسامانیانە و کاردانەوەی لێبڕاوانە لە بەرانبەر ئەم کێشە کۆمەڵایەتیانەدا بانگەواز دەکەن. ئەواندەڵێن ئەگەر ئێعدام نەبێت خەتاکاران لە کۆمەڵدا هاندەدرێن و ئەمنیەتی کۆمەڵ دەخەنە مەترسیەوە. بەڵام ئەمە چ کۆمەڵگایەکە وا بۆ دیفاع لە خۆیپێویستی بە جەللاد هەیە. ئەم ئیدیعایە لە حاڵێکدا مەتڕەح دەکرێت کە بەپێی تەجروبەی عەینی لە وڵاتانی وەک یەکێتی ئوروپا، کە سزای ئێعدام تیایاندا هەڵوەشاوەتەوە، گزیکاری و تاوانکاری زیادی نەکردوە، بەڵکو بە بەراورد لەگەڵ ئەمریکا کەمیشی کردوە. بەپێی توێژینەوەی کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی، هیچ ئامارێکی بەڵگەمەند و دیاردەیەکی جێی متمانە بوونی نییە کە نیشانی بدات لە ڕێگای ئێعدامەوە دەکرێت بەربە جورم و گزیکاری بگیرێت. بە پێچەوانە ئەم توێژینەوانە دەریدەخەن کە لە کۆمەڵگایەکدا کە کەلێنی نێوان هەژاری و سەروەت قوڵتر دەبێتەوە و نیزامی ئابووری دەبێتە هۆکاری هەژارتر بوونی بەشی زۆری خەڵک و هاوکاتیش کەڵەکە بوونی سەروەتێکی زۆر لە دەست گوروپێکی بچوکدا، ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆکاری پەرەسەندنی جورم و جەنایەت. لە ڕاستیدا ئەوە خودی نیزامی سەرمایەداری و نیزامی گەندەڵی پێکهاتو لە سەرمایەداراریە کە جۆر و بڕی تاوانێکی کە سزای بۆ دیاری دەکرێت، بەرهەم و دیسان بەرهە دێنێتەوە. ئەزمونی مێژووییش ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت کە بەشێك لە وڵاتانی پێشکەوتوی سەرمایەداری لەوێدا کە خەباتی کرێکاری و خەڵکی ئازادی خواز کۆمەڵێک چاکسازی کۆمەڵایەتی و بەرنامەی ڕیفاهی بەسەر دەوڵەتەکاندا سەپاندوە، ئاستی تاوانکاری بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە.

پاشەکشە کردن بە کۆماری ئیسلامی لە دەرکردن و ئیجرای حوکمی ئێعدام بە وەڕێخستنی ناڕيزایەتی جەماوەری لە نێوخۆ و لەدەرەوەی وڵات ئیمکان پەزیرە. بە پەرەدان بە ناڕەزایەتی بەم ڕژیمە نیشان بدەین کە دەورانی ئینسان خواردن بەسەرچووە. تا کاتێک کە سزای ئێعدام لە ئارادابێت و زیندانی سیاسی بوونی هەبێت،هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامو دیفاع لە ئازادی زیندانیانی سیاسی، دیفاع لە مافی هەموو بێىەشانی ئەم کۆمەڵگایە مافی ڕەوای بێىەشانی ئەم وڵاتەیە تا بتوانن ئازادانە کۆبوونەوە بکەن، مانگرتن بکەن، ناڕيزایەتی دەرببڕن، ڕیزەکانیان یەکگرتوتر بکەن و ڕێکی بخەن، بەبێ ئەوەی کە دەستبەسەر بوون، ئەشکەنجە و کوشتار لە زیندانەکاندا، هەڕەشەیان لێبکات.

  ئێمە پشتیوانی لە گشت ئەو ناڕەزایەتیە شەوانە ڕۆژیانەی کە تائێستا لە سەرتاسەری ئێراندا لەدژی ڕاگرتنی ئێعدام وهەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامو ئازادی زیندانیانی سیاسی لە لایەن ژنان، خوێندکاران، قوتابیان، لاوان، هونەرمەندان، کرێکاران و زەحمەتکێشان و سەرجەم خەڵکی ئازادی خوازاوە لە ئارادا بووە، دەکەین و بە توندی پشتیوانی هەموو ئەو ئیبتیکاراتەی هەڵسوڕاوان و ڕێکخراوەکانی نێوخۆی وڵاتین، بە هەر شێوەیەک ئیمکانی هەبێت، بۆ پەرەدان بە نارەزایەتیە جەماوەریەکان. وەرن رۆژی ٣٠ ی مانگی سەرماوەز و شەوی یەلدا، ئەم درێژترین شەوی ساڵە، و ئەم سوننەتە باستانیە بکەینە شەوێکی لەبیرنەکراو بۆ وەبیر هێنانەوەی یادی گیانبەخت کردوانی ئەم بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیە، بیکەینە شەوی تێکۆشان لەپێناو ئازادی زیندایانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام.

ئێمە بنەماڵەی تێکۆشەرانی زیندانی بانگەواز دەکەین تا بە ڕاگەیاندنی بە ئاشکرای ناوی ئازیزانی ژێر مەترسی ئێعدامی خۆیان، ئەو ئیمکانە فەراهەم بکەم کە دەرچوونی هەر حوکمێکی ئێعدام ببێتە کارزارێکی بەهێز و سەراسەری لە ئاستی وڵات و دنیادا، بۆ ڕاگرتنی ئەحکامی ئێعدام. ماشێنی ئەشکەنجە، زیندان و ئێعدامی ڕژیم دەکرێت و دەبێ بە هێزی یەکگرتوانەی جەماوەری لەنێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات ڕابگیرێت.

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

حیزبی کومونیستی ئێڕان

چوارشەممە ٢٣ ی سەرماوەزی ١٤٠١ بەرابەر لەگەڵ ١٤ ی دسامبری ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-