ڕۆژی پێنجشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لە سەر پاراستنی هەرێمەکە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە دەکاتەوە و هەڕەشەکانی ئەردوغان و هەوڵه داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیە لە ڕۆژئاوای کوردستانی شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەردۆغان دوو ڕۆژ پێش لە وتارێکدا لەدوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی هەڕەشەی کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر سوپاکەی بۆ داگیرکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری تورکیا، کە مەبەستی ڕۆژئاوای کوردستانە دەست بە هێرشی سەربازی دەکات. لەم پێوەندەدا هاوڵاتیان و بەڕیوەبەرانی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریە پێداگرییان لە سەر فراوانترکردنی تێکۆشانی هاوبەشیان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیە کردەوە.