بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک وەزیرانی “بریتانیا” و سەرۆک کۆماری “فەڕەنسا” لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان لەسەر پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کردەوە.
لەم بەیاننامەیەد ائاماژە بەوە کراوە کە بەهاوکاریی وڵاتی “عومان“، ئامادەن بۆ ناردنی هێزی سەربازیی فرەنەتەوەیی بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک دژ بە بازرگانیی جیهانی. شایانی باسە کە ئەم هەنگاوە نێودەوڵەتییە لە وەڵامی تێکدانی بەردەوامی ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە دێت.
