بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕێوڕەسمی ناشتنی “عەلی خامنەیی” لە شاری “تاران” لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە هیچ کام لە ڕێبەرانی زلهێزەکانی جیهان و تەنانەت کوڕەکانی و هاوسەرەکەی تێیدا ئامادە نەبوون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، وڵاتانی “ڕووسیا” و “چین” تەنیا نوێنەرانی ئاست نزم یان کەسانی ئایینییان ناردووە و ئامادەنەبوونی کوڕەکانی وەک “موجتەبا” و “مەسعوود“، نیشانەی ترس لە نێو بازنەی دەسەڵاتدایە. جێگای ئاماژەیە کە “مەسعوود پزیشکیان” و بەرپرسانی دیکەش لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون و ئەم ڕێوڕەسمە و بەشداری نەکردنی بنەماڵەی خامنەیی و سەرکردە جیهانییەکان، وێنەیەکی ڕوونی شکستی کۆماری ئیسلامی و دابڕانی تەواوی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشان دەدات.
