ڕۆژی ڕابردوو بەبەشداری چەند لیوایەکی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزی دژە تیرۆر، لیوای بەرگری و فریاکەوتن، ئاسایشی گەرمیان و میحوەری قەرەتەپە، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای ۱٥۲ی سوپای عێراق، ئۆپەراسێونێکی کێوماڵکردنیان له دژی پاشماوەی چەکدارانی داعش دەستی پیکرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئووپەراسیۆنە بە ئامانجی لەناوبردنی چەکدارانی داعش، لەنێوان هەردوو شارۆچکەی خورماتوو و کفری ئەنجام دراوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین کردەوەی تیرۆریستیان لەو ناوچەیە ئەنجام دابوو. بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی سەربازی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە ئەو ناوچەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، وەک بۆشاییه كه ئەمنی ماوەتەوە و چەکدارانی داعش بۆ مانهوهی خۆیان سوودیان لەو بۆشاییه بینیوه. لهم پێوهندهدا “سەباح نوعمان“، گوتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژی ڕابردووه ڕایگهیاند كه بههاوكاری دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان توانراوه ئهمیرێكی داعش لهو ناوچهیه دهستبهسهر بكرێت.