کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرز بوونەوەی ئاماری دەست‌درێژی بۆ سەر منداڵان لە پارێزگای قەزوێن

بەرز بوونەوەی ئاماری دەست‌درێژی بۆ سەر منداڵان لە پارێزگای قەزوێن 1

فاتمە نووری پسپۆڕی دەروونناسى، کۆمەڵایەتی و فریاکەوتنى قەزوێن وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٣٥٥ زیانی کۆمەڵایەتی لە قەزوین تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 220 حاڵەتیان پەیوەندی بە دەستدرێژی كردن بۆ سەر منداڵانەوه‌ هەیە. نووری لە درێژەدا ڕایگەیاند: “44%ی حاڵه‌ته‌كان لە جۆری کەمتەرخەمی و بێ‌ئاگایی بووه‌، 29% توندووتیژی جەستەیی و 25% دەروونی بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ژمارەی ڕاستەقینەی دەستدرێژی کردن بۆ سەر منداڵان لە کۆمەڵگا بە شێوەی شاراوەیە و ئاماره‌كان زۆر زیاترە لە شته‌یه‌ كه‌ حكوومه‌ت باسی ده‌كات.