ڕۆژی هەینی ٢١ی جۆزهردان، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان لە گیانبەخت کردوانی ژینگەپارێزی چیای سەوزی مەریوان، لە بۆکان و بانه بە بەشداری ژینگه پارێزیان بەڕێوەچوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، وێڕای بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە، ئەندامانی ژینگەپارێزی بۆکان داوێنی چیای “بەردەزەرده”یان خاوێن کردەوە. له كێوی “ئاربابا”ش شاخەوانانی ژینگهپارێز لە کۆتایی ڕێوڕهسمهكه بە خوێندنەوەی سروود، بەڵێنیان نوێ کردەوە کە درێژەدەری ڕێبازی گیانبەختکردوانی ژینگەپارێز بن.