لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەرگای چاوپێکەوتنی بەندکراوانی سیاسی لەگەڵ بنەماڵکانیان بە تەواوی داخراوە و تەنانەت ڕێگری لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان دەکرێت. بە وتەی بەندکراوان، بە هۆی کەمبوونی هێزی پاراستنی زیندان و هەروەها مەترسی هەڵهاتنی بەندکراوان، ئەم ڕێوشوێنانە ڕێوشوێنانە گیراوەتەبەر و ڕۆژ بە ڕۆژ گوشارکان بەرزتر دەبێتەوە. لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمەڵێکی زۆر لە بنەماڵەکانی بەندکراوانی سیاسی کاتی سەردانیان لەو زیندانە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان، لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە بێڕێزییەکی زۆریان پێ کراوە و لە ئەنجامدا لەم مافە سەرەتاییە بێبەش کراون.
