لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پاش هێرشە مووشەکی و درۆنە ئینتحارییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە، ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس بەرز بوونەتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەحرەین ڕایگەیاندووە کە چەند مووشەکی بالیستیکی و فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئاراستەکراو بۆ خاکی ئەو وڵاتە تێکشکێندراوە و هەروەها عەرەبستانی سعودی بە توندی ئەم هێرشانەی ئیدانە کردووە و جەختی لە سەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە. لە هەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی چاودێریی کەناراوەکانی ئێرانی محکوم و ئەو کردارەی بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵات ناو بردووە.
