کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی لافاوی نێپاڵ

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی لافاوی نێپاڵ 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی نێپاڵ، ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا گەیشتووە بە زیاتر لە ٦٢٦ کەس.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی هاتنی ئەو لافاوە بە زیاتر لە ٢٤٠٠ شارومەندی ئەو وڵاتە بە سەختی بریندار بوون ودۆخی تەندروستی کۆمەڵێکی زۆریان لە خراپیدایە. لە هەمان کاتدا، تیمەکانی فریاگوزاری خێرای ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر هاووڵاتیان کەوتووە و تەنانەت هەندێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی شارومەندان، بە تەواوی وێران بووە. شایانی باسە ئاماژە بەوە کراوە کە تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیان بە دەم لافاوەکەوە گەیتشووەتە وڵاتی هند و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بێ سەروشوێنن.