کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی نرخی خواردن لە ئێران

بەرزبوونەوەی نرخی خواردن لە ئێران 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نرخی خواردن و کەلوپەلە سەرەکییەکانی ژیان لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و زۆربەی بنەماڵەکان ڕووبەڕووی گوشاری ئابووری بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران نیشان دەدەن کە لە نێوان ٥٢ جۆر کەلوپەلی خواردندا، نرخی ٤٤ جۆریان بەرزبووەتەوە و هەندێک لە کەلوپەلە سەرەکییەکانی وەک ڕۆن، برنج، مریشک، گۆشت و هێلکە بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو چەند قات زیادبوونیان بەخۆوە بینیوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەیرانی ئابووری و هەڵکشانی بەردەوامی نرخەکان بووەتە هۆی بچووکبوونەوەی سفرەی خێزانەکان و زۆرێک لە هاووڵاتیان ناچار بوون کە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیاندا کێشەیان هەبێت.