کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەرزبوونەوەی ئاماری هاوسەرگیری” زۆرەملێ” ی منداڵان لە ئێران

  رۆژنامەیئیعتمادی چاپی تاران، لە ژمارەی ڕۆژی ٣١ ی مانگی گوڵانیدا ڕاپۆرتێکی هەژێنەری لە بەرزبوونەوەی هاوسەرگیری ئیجباری کچان لە تەمەنی ژێر ١٥ ساڵی بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتەدا لەژێر ناویچوار وەرزی منداڵ هاوسەریدا هاتوە:” لەسەر بنەمای ئاخرین ئاماری ئێران، لە زستانی ساڵی ١٤٠٠ وە تا کۆتایی پایزی ساڵی ١٤٠١ لانیکەم ٢٧ هەزار و ٥٠٠ کچی ژێر ١٥ ساڵ تەمەن هاوسەرگیریان کردوە. ئەم ڕەوتە کە لە ساڵی ١٣٩٦ دا ئاڕاستەی کەم بوونەوەی بە خۆیەوە گرتبوو، لە ساڵی ١٣٩٨ دا سەرلەنوێ گەڕایەوە بۆ ڕەواڵی پێشوی و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕوو لە هەڵکشانە.” بێ گومان ئاماری ڕاستەقینەی ئەو منداڵانەی ناچار بە هاوسەرگیری ناچاری کراون زۆر زیاترە لە ئاماری موهەندیسی کراوی حکومەتی.

  لە یاسای نێونەتەوەییدا ژێر ١٨ ساڵ وەک منداڵ دەناسرێت. بەڵام حکومەتی ئیسلامی و دەزگای مەزهەبی شیعە بە ڕەسمی و یاسایی هاندەری گاوسەرگیری منداڵانە. هەژاری و دواکەوتویی فەرهەنگی لەژێر کاریگەری تەبلیغاتی کۆنەپەرستانەی حکومەت و دەزگای مەزهەب بۆتە هۆی هاوسەرگیری منداڵان و با تایبەت کچانی کەم تەمەن. کەم نین ژمارەی ئەو بنەماڵانەی کە توانایی دابینکردنی ژیانی کچە کەمتەمەنەکانیان نییە و ڕازین بە هاوسەرگری ئەوان لەگەڵ کەسانی زۆر بەتەمەن تر لە خۆیان.

  مادەی ١٤٠١ ی یاسای مارەکردن هێندێک مەرجی بۆ پەیڕەوکردنی مەوازینی شەرعی هێشتۆتەوە کە بە پێی ئەو بە ئیجازەی وەلی و دادگا، کچان و کوڕان دەتوانن بە تەرتیب بەر لە گەیشتن بە تەمەنی ١٣ و ١٥ ساڵی هوسەرگیری پێشوەختە بکەن. یاسای مەدەنی کۆماری ئیسلامیش تا ساڵی ١٣٧٩ لەسەر ئەم بنەمایە نوسرابوو. واتە وەلی، کە پیاوە، دەتوانێ کچان لە تەمەنی ٩ ساڵی بەشوو بدات و بۆ کوڕیش لە تەمەنی ١٥ ساڵی ژن بێنێت. دوای خەباتێکی درێژماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایانە، لە کۆتاییدا قوەی قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ٧٩ قەبوڵی کرد لانیکەمی تەمەنی ١٣ ساڵ بۆ هاوسەرگیری کچان لە یاساکانیدا جێگیر بکات. بەڵام کەم و زۆر وەک پێشوو کەڵەکی شەرعی جۆراوجۆر ئامادە دەکرێت و ئەم مادەیە بە کردەوە ڕەچاو ناکرێت.

  هاوسەرگیری پێشوەختە، بەتایبەت بۆ ئەو کچانەی کە فەراغەتی دەورانی منداڵی و دەرفەتی زێڕینی ئاموزش و گەشەکردنی ئیستعداد و هەڵدانی جەستەیی و فکری و شکڵ گرتنی کەسایەتییان لێ زەوت دەکرێت، وێرای گیرۆدە بوون بە خەساری دەرونی و جستەیی پڕ ئازار و دواهاتی نەرێنیش لەسەر بنەماڵە و کۆمەڵگە دادەنێت. بووکی کەمتەمەن بە هۆی تەحەمولی کاری ماڵەوەی تا کۆتایی تەمەن و بەربەستی پێڕاگەیشتن بە دەرفەتە منداڵانەکانی، هێز و توانایی بڕیاردان لە دەست ئەدات. ئەم کچانە بە هۆی دووگیان بوونی پێشوەختە و ئاشنا نەبوون لەگەڵ ئاموزشە جنسیەکان دەکەونەبەر مەترسی مردنی پێشوەختە، بە شێوەیەک کە ڕیژەی مردنیان پێنج هێندەی کچانی ٢٠ ساڵ تەمەنە.

  هاوسەرگیری پێشوەختەی منداڵان یەکێک لە دیاردە مەترسیدارەکانی توندوتیژی دژبە منداڵان و منداڵ ئازاری و لە دەرکەوتەکانی بە کۆیلە کردنی ئەو تازەلاوانەیە و دەبێ سزای یاسایی بۆ لەبەرچاو بگیرێت. ئەو مناسباتە کۆمەڵایەتیەی کە بە بەرینتر بوونەوەی هەژاری و فەلاکەتی ئابووری بوار بۆ پەرەسەندنی هاوسەرگیری منداڵان خۆش دەکات، و ئەو شەرع و سوننەت و یاسایانەی کە ئەم هاوسەرگیرییە بە ڕەوا دەبێنێ و دیسان بەرهەمی دێنێتەوە دەبێ ڕیشەکێش بکرێن. ئەو شارع و یاسادانەرانەی کە بەڕێوەبردنی ئەم تاوانە بە شەرعی و یاسایی دەکەن دەبێ بدرێنە دادگا و سزا بدرێن. ئەو فەرهەنگ و داب و نەریت و سووننەتە پەڕتوکاو و دواکەوتوە  و ئەو کەوسوکارانەی کچە کەمتەمەنەکانیانان لە پیاوانی بەتەمەن مارە دەکەن، دەبێ لێپرسینەوەیان لێبکرێت. ئەوان کە بە شیوەی ئاسایی لەبەر هەژاری و دەستکورتی ئەم کارە دەکەن دەبێ نیسبەت بە دواهاتی گەلێک زیانباری ئەو کارەیان وشیار بکرێنەوە. بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەک کە منداڵان بتوانن لە ئارامی و ئەمنیەتدا قۆناغی منداڵی خۆیان تێپەڕ کەن، دەرفەتێک بۆ گەشانەوەی تواناییەکانی دەورانی منداڵییان فەراهەم بێت، هەژاری، گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر و هەژاری فەرهەنگی دژبە بەرژەوەندی و مافەکانی منداڵان نەبێتە دەستمایە و بەر بە هاوسەگیری منداڵان بگیرێ، پێویستە حکومەتی ئیسلامی بڕوخێت و نیزامێک بونیاد بندرێت کە هاوسەرگیری منداڵانی بە شێوەی یاسایی تێدا قەدەغە رابگەیەندرێت و ئەو  مارەبڕ و ئاخوندانەی کە هاندەری هاوسەرگیری منداڵانن و بەکردەوەی دەردێنن بە تاوانی پێشێل کردنی مافەکانی منداڵان و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ دادگایی بکرێن.

PAGE   \* MERGEFORMAT 4

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-