لە ڕۆژانی ڕابردوودا، گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خوێندکاران لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە و لەو ئاراستەدا خوێندکارێک لە شاری تاران دەستبەسەرکراوە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، پاش ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و هەروەها دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، شەپۆلێکی نوێی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر خوێندکاران دەستیپێکردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە خوێندکارێکی زانکۆی سەنعەتی شەریف بە ناوی “عرفان خادم” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە وهەروەها بنەماڵەکەی هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی کوڕەکەیان، ڕووبەڕووی دۆسیەی قەزایی دەبنەوە.
