بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیندانییانی سیاسی لە ٥٦ زیندانی ئێران لە چوارچێوەی هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە“، مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو مانگرتنە لە یەک سەد و بیستەمین هەفتەی هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە“دا و سەرەڕای گوشار و سنووردارکردنی زیاتر لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکانەوە بەڕێوەچووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی دوای دەستپێکردنی شەڕ، گوشار و سەرکوتی ڕژیم دژ بە زیندانییانی سیاسی بەرز بووەتەوە و ژمارەیەک لە زیندانییان مەترسیی سەپاندنی حوکمی سێدارەیان لەسەرە.
