کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی

بەردەوامی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی

ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ وەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

بە وتەی ڕافائل گەرووسی، کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی نەتەنز وکێوی کۆلەنگچالاکییە ئەتۆمییەکانی دەستپێکردووەتەوە. هەروەها ڕایگەیاندووە کە پشکنەرانی ئەو رێخکراوە ڕێگەیان پێ نەدراوە سەردانی ئەو دوو ناوەندە ئەتۆمییە بکەن. شایانی باسە کە لە ماوەی مانگانی ڕابردوودا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل و سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەردەوام هەڕەشەیان لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە ناهێڵن ڕژیم دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و تەنانەت جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری درێژەی هەوڵەکانی ڕژیم، هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە.