ئەمرۆ هەینی 9ی گەلاوێژ، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە بنکەیەکی سەبازی ئەمریکایان لە کۆوەیت بە ئامانج گرتووە.
بە پێی ئەو ڕاگیندراوە، بەیانی ئەمرۆ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە رێگەی درۆنی ئینتیحارییەوە هێرشی کردووەتە سەر پێگەی “ئەحمەد ئەلجابر” لە کۆوەیت و شوێنی ڕاگرتنی فرۆکە جەنگییەکان، دامرزراوەکانی پەیوەندییەکان و کۆگای چەکی ئەو پێگەیە بۆردمان کراون. هەروەها ئەو راگێندراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هێرشە بە مەبەستی وڵامێک بۆ دوایین هێرشەکانی ئەمریکا بۆ دوورگەی قشم و گیان لە دەستدانی هێزەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە.
