کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرایل بەسەر باشووری لۆبنان

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرایل بەسەر باشووری لۆبنان 3

رۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ئیسرایل لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی نوێدا چەند ناوچەی لە باشووری لۆبنان بوردمان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرایل ناوچەکانی “زوتر ئەلشەرقییە و ئەلمەنسووری” بە ئامانج گرتووە بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئاستی زیانەکان و وردەکارییەکانی ئەو هێرشە لەبەردەستدا نیە. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی حیزبوڵڵا لە ڕێگەی چەندین لانچرەوە ویستویانە ناوچە سنوورییەکان و پێگەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بە ئامانج بگرن.