کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی مەحبووبە شەعبانی لە زیندانی وەکێل ئابادی مەشهەد

بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی مەحبووبە شەعبانی لە زیندانی وەکێل ئابادی

مەحبووبە شەعبانیبەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی وەکێل ئابادی مەشهەد زیاتر لە 10 رۆژە کە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو بەندکراوە رێککەوتی 29ی گەلاوێژ، دژ بە خراپی دۆخی زیندان، خاوێن نەبوونی شوێنی ڕاگرتنی و بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندان بە دۆخی تەندروستی بەندکراوان، بە مانی لە خواردن گرت. جێگای ئاماژەیە کە لە دوایین کۆبوونەوی دادگاییدا، ناوبراو لە بەرامبەر تۆمەتی ناڕەوایهاوکاری لەگەڵ ئیسرایل و گرووپە دژبەرە کانی ڕژیمبەرگری لە خۆی کردووە و پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە دیسان ڕەوانەی زیندان کراوە و درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.