بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتییان لە ئێراندا، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی ئەهواز و شیراز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، موجاهد سەواری، چالاکی مەدەنی و کەلتووری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئەهواز، بەیانی یەکی پووشپەڕ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. هەروەها، دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی سیما سێپتو و ناهید فەلاحەتی لە شیراز، لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانیان یان شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونەکراوەتەوە.
