بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، 7 هاووڵاتی خەڵکی شارستانی خاش سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 11 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ئەو 7 هاووڵاتییە کە بە تەنیا ناوی یەک کەسیان بە ناوی “خالد ڕەخشانی بە دەستمان گەیشتووە”، ڕێکەوتی 1ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان و هەروەها ئەو تۆمەتەی کە خراوەتە پاڵیان زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.
