کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مەسعود مەحموودی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مەسعود مەحموودی لە زیندانی

بەپێی  ڕاپۆرتەکان،مەسعود مەحموودیهاووڵاتی دانیشتووی شاری تاران،  سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ناوبراو ڕێکەوتی 15ی  خاکەلێوەی 1405ی  هەتاوی، پاش پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خۆشکەکەی کە لە دەرەوەی وڵاتدا دەژیت، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای  بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن  بە  پارێزەری سەربەخۆ بێبەش  کراوە.