بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئیسلام ئازەریان” هاووڵاتی دانیشتووی دێهدەشت سەرەرای تێپەربوونی چەندین رۆژ دەستبەسەرکرانی هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژدا دەستبەسەر و رێککەوتی 27ی گەلاوێژ بۆ زیندانی ناوەندی دێهدەشت گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەی نزیک بە بنەمالە ئەو کەسە، ناوبراو پاش بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە سۆشال میدیا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە رووبەرووی تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە رژیم و بێرێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی” بووەتەوە.
