بە پێی دوایین زانیارییەکان، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیبانی ئەهواز و ورمێ سەرەرای تێپەربوونی چەندین مانگ، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئەحمەد کەیشەمس” سەرەرای تێپەربوونی 9 مانگ دەستبەسەرکرانی هێشتا چارەنووسی نادیارە. ناوبراو رێککەوتی 20ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە سپای پاسداران لە شاری ئەهواز، رەوانەی زیندانی شیبان کرا. هەروەها “ئەمیرحسێن بوداغی” خوێندکاری زانکۆی تەورێز رێککەوتی 17ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کرا و سەرەرای تێپەربوونی 4 مانگ هێشتا بە شێوەیەکی ناروون لەو زیندانە ڕاگیراوە.
