کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەشهەد

بەردەوامی دەستبەسەرکران و مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ها

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “نەجمە ئەمینی” هاووڵاتیی ٢٣ ساڵەی خەڵکی شاری مەشهەد، پاش تێپەڕبوونی ٩٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە بەندی ژنانی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد بەندکراوە و بە تۆمەتی موحارەبە و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل، مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە لە سەریە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ناوبراو ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بازاڕی فیردەوسی مەشهەد بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە و هەروەها بە بێڕێزی بە ڕێبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕژیم تاوانبار کراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەجمە ئەمینی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و نگرانییەکان سەبارەت بە سەپاندنی حوکمی سێدارە لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ بەرز بوونەتەوە.