رۆژی دووشەممە 27ی مانگی گوڵان، بە هەزاران خوێندکار، دژبە سیاسەتەکانی دەولەتی کۆلۆمبیا رژانە سەر شەقامەکان.
خوێندکاران لە “بۆگۆتا”ی پێتەختی کۆلۆمبیا، سەرەڕای بەربەستە دانراوەکان، رژانە سەر شەقامەکان و لە دژی سیاسەتە دژە کرێکاری و “راستگەرایانەکانی” دەوڵەتی دەسەڵاتدار خۆپێشاندانیان کرد. خوێندکاران لە کۆلۆمبیا لە ریزی پێشەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەی ئەو وڵاتەن و نوێنەرایەتی خواستە رەواکانی بندەستانی کۆمەڵگا دەکەن. بە دوای کوشتن و بێسەرو شوێن کردنی ژومارێکی بەرچاو لە ناڕازیان، تووڕەی خوێندکاران و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک لە کۆلۆمبیا بە نیسبەت دەوڵەتەوە زیادی بووە.