بەپێی دوایین هەواڵەکان، تێکهەڵچوونەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئەرتەشی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان زۆرتر بوونەتەوە و ئەگەری هەیە شەڕەکە ناوچەیەکی زۆرتر بگرێتە بەر.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێگەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و باکووری ئیسرائیل، بە چەندین مووشەکی مامناوەند بە ئامانج گیراون و هەواڵەکان باس لە بینداربوونی کۆمەڵێک لە سەربازانی ئیسرائیلی دەکات. لە هەمان کاتدا هێزەکانی تیپی ٧٦٩ی لەشکەری ٩١ی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری لوبنان پەرەپێداوە و دەستی بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە کۆگاکانی حیزبوڵڵادا کە شوێنی ڕاگرتنی چەکی دژە تانک بووە، گرتووە. شایانی باسە کە فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئیسرائیل لە نوێترین کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو کە تا کاتی لە ناو بردنی هەموو هەڕەشەکان درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن و تەنانەت ئەگەر پێویست بێت بۆ ناوچەکانی دیکە لوبنان پەرەی پێ دەدەن.
