“فاتێح مەجیدی” موعەلیمی دەرکراو و چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی مانگی گوڵانهوه، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەسبەسەرکرانی نایاسایی و دەستپێڕانهگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی، مانی لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “فاتێح مەجیدی” نەخۆشیی دڵ و گورچیلەی هەیە و دڵی ئەو چالاکە کرێکارییە بە باتری کار دەکات و بارودۆخی تەندرووستی پاش مانگرتنگەکەی نالەبار ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گوڵان، “فاتێح مەجیدی” لەگەڵ ٦ چالاکی دیکەی کرێکاریی دیکەدا لە سهروبهندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر كراوه و سهربارهت به هۆكاری دهستبهسهر كردن و ئهو تۆمهتانهی خراونهتهپاڵی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.