لوقمان عەلی محەممەدیان دانیشتووی شاری بۆکان کە لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی داهێنان لە وڵاتی ژاپۆن بەشداری کردبوو، توانی بە داهێنانێکی نوێ بۆ یارمەتی کەم ئەندامان مەدالیای زێری ئەو فستیڤاڵە بباتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پێشتریش ٦ داهێنانی نوێ لە ڕێکخراوی جیهانییدا بە ناوی خۆی تۆمار كردبوو. جێگای ئاماژەیە ئەم فستیڤاڵە لە لایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەیی “وەیپا” لقی وڵاتی تایوان، لە ژاپۆن بەڕێوە چووە و لەو ڕووەوە کە وڵاتی ئێران بە شێوەی فەرمی بەشداری نەکردووە ناوبراو بە تێچووی خۆی بەشداری ئەو فستیڤاڵە بووە.