کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەش کرانی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی دەرمان

بێبەش کرانی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی دەرمان 2

بە پێی دوایین زانیارییەکان، حوجەت ئال محەممەدی بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئەهواز، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە لە مافی دەرمانی خێرا و پزیشکی بێبەش کراوە.

ناوبراو بە هۆی ڕاگرتنی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەشکنەجەی جەستەیی و دەروونی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، لە دۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدایە، بەڵام سەرەڕای پیشنایری پزیشکی زیندان بۆ ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، لەم مافە ڕەوایە بێبەش کراوە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە.