به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سوهه‌یلا حیجاب” به‌ندكراوی سیاسی زیندانی كرماشان، ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه كه به‌سه‌ختی نه‌خۆش كه‌وتووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
زانیارییه‌كان باس له برینداربوونی تاندۆنه‌كانی به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و وێڕای خراپی باری ته‌ندرووستی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ هه‌ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو به‌هۆی چالاكییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانیه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكوومكراوه كه پێنج ساڵی ته‌عزیری و ١٣ ساڵی ته‌علیقیه.