کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆ یادی هاوڕێیانی گیان به‌خت كردووی گوردانی شوان

ساڵانێكهدوایین ڕۆژهكانی زستان و كاتی هاتنی وهرزی بههار و ساڵی نوێ، بۆ ئێمهو جهماوهری خهڵكی ڕهنج دیتوو و ستهملێكراو، وهبیرهێنهرهوهی كارهساتێكی گهورهو تراژێدیهكی ئینسانی و خهم و ماتهمینێكی زۆره‌. ٣٢ ساڵ لهمهوبهر هاوكات لهگهڵ دوایین مانگهكانی شهڕی كۆنهپهرستانهی ئێران و عێراق، ناوچهی دهشتی شارهزوور لهكوردستانی عێراق بوو بهمهیدانی شهڕێكی خوێناوی، كهتێیدا ههزاران كهس لهخهڵكی بێدفاعی دانیشتووی ئهم ناوچهیه، بهژن و پیاو و منداڵ و پیر و لاو، بههۆی بۆمبارانی شیمیایی ئهرتهشی جهنایهتكاری ڕژیمی عێراق، گیانیان بهخت كرد.

لهو نێوهشدا كۆمهڵهكهلهماوهی ٨ ساڵ شهڕی وێڕانكهری ئێران وعێراقدا، دژ بهم شهڕهكۆنهپهرستانهیهههڵوێستی گرتبوو و بهردهوام ههوڵی دهدا خۆی لهمهیدانهكانی بهدوور ڕابگرێ، ئهمجارهیان و هاوچارهنووس لهگهڵ خهڵكی ستهملێكراوی ناوچهكه، كهوتهداوی ئهو شهڕهوهو خهسارێكی گهورهو گرانی بهركهوت.

لهو ساڵانهدا هێزی پێشمهرگهی كۆمهڵهچهندین خاڵی لهكوێستانهكانی سنووری نێوان ئێران و عێراقی كردبووهشوێنی پشوودان و هێز گرتنهوه.‌ ئاوایی بیارهیهكێك لهو شوێنانهلهناوچهی ههورامان بوو كهگوردانی شوان تێیدا جێگیر بوو. ڕۆژی ٢٥ی ڕهشهممهی ساڵی ١٣٦٦، هاوڕێیانی ئێمه، ئاگاداری جموجۆڵی تازهی هێزهكانی كۆماری ئیسلامی لهو ناوچهیهبوونهوه‌. ئهگهری سهرههڵدانی شهڕێكی قورس یهكجار لهسهرێ بوو. لهلایهن فهرماندهی نیزامیی كۆمهڵهو كۆمیتهی ناوچهی سنه، وێڕای پهیوهندی لهگهڵ فهرماندهیی گوردانی شوان، فهرمانی پاشهكشهو چۆڵ كردنی بیارهبهو هاوڕێیانهدرا. هاوڕێ شۆكرۆڵڵا خهیرئابادی، فهرماندهیی گوردانی شوانی وهئهستۆ بوو. یهكێك لهو ڕێگایانهلهمهسیری بهرهكانی شهڕهوهتێپهڕ دهبوو و بههۆی ئهوهیكهناوچهكان شاخاوی بوون و لهلایهن هێزهكانی كۆماری ئیسلامیهوهداگیر كرابوون، تێپهڕین لهو ڕێگایهوهمهترسیدار بوو و تهنیا بههاوكاریی هێزهكانی بهرهی كوردستانی عێراق لهوانهبوو جێبهجێ بوایه‌. ڕێگایهكی دیكهش به‌‌ مهسیرێكی دهشتاویدا دهڕۆیشت كهئهگهرچی وێدهچوو ئهمنتر بێت، بهڵام لهڕاستیدا لهتیرڕهسی دوژمن و لهسووچی هێرشهكهی ئهواندا بوو. هاوڕێیانمان بۆ پاشهكشهسهرهنجام بڕیاریان دا كهبه‌‌ ناوچهتهخت و دهشتاویهكاندا پاشهكشهبكهن.

پاش ئامادهبوون و ئارایشی نیزامی پێویست، بهرهو ئاواییهك بهناویعهنهببهڕێ دهكهون. لهنزیكی ئهو شوێنه، دهبینن كههێزهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بههاوكاری هێزهكانیبهرهی كوردستانی عێراق بهشێكی بهرین لهناوچهكهیان داگیر كردووهو ئهو پردهسهرهكیهش كهدهبوایهبهسهری دا تێپهڕیبایهن، لهلایهن ئهو هێزانهوهخاپوور كراوه‌. بهڕووخانی ئهو پردهئیتر ڕێگایهك نهمابۆوهمهگهر ئهوهیكهلهدهریاچهی سیروان تێپهڕیبایهن.

هاوڕێیانی گوردانی شوان ناچار بوون بڕۆنهناو ئاواییعهنهبهوهو بهشێوهی نهێنی لهچهندین جێگا جێگر بوون، تا ئهوهیكهلهگهڵ تاریك بوونی ههوا لهدهرفهتێكی گونجاودا درێژهبهمهسیری پاشهكشهكهیان بدهن. ئهو ڕۆژهههتا ئێوارێ لهوێ دهمێننهوه‌. بهڵام مانهوهیان لهوێ هاوكاتهلهگهڵ بۆمبارانی شیمیایی ههڵهبجهو بههۆی بڵاوبوونهوهی گازی ژههراوی لهگشت ناوچهكه‌‌، ژمارهیهك لههاوڕێیان بهسهختی و ژمارهیهكیشیان تا ڕادهیهك مهسمووم ببوون. لهلایهن كۆمیتهی ناوچهی سنهوهلهگهڵ هاوڕێیانی گوردانی شوان پهیوهندی دهگیرێت و پێیان دهوترێ كهبهرهو دهریاچهی سیروان حهرهكهت بكهن تا لهلایهن ئهو بهلهمانهی كهپێشتر ئامادهكرابوون، ئهوان لهدهریاچهكهتێپهڕێنن.

هاوڕێیان گوردانی شوان تا تاریك بوونی ههوا ڕاوهستان. لهگهڵ تاریك بوونی ههوا هاوڕێیانمان بهرهو كهنارهكانی دهریاچهی سیروان وهڕێ كهوتن. لهباروودۆخی ئاسایی دا بۆ تێپهڕین لهو مهسیرهتهنیا دوو سهعات پێویسته‌‌، بهڵام لهو باروودۆخهمهترسیدارهدا، ئهو مهسیرهیان به٨ سهعات تێپهڕاند و سهرهنجام بهداخهوهنهشیانتوانی خۆ بگهیهننهشوێنی دیاری كراوی هاوڕێیانی كۆمیتهی ناوچه‌.

لهو نێوهدا و لهو بهری دیكهی دهریاچهكهوه، گوردانێكی دیكهلهپێشمهرهكهكانی كۆمهڵهلهتیپی ١١ی سنهوهو ژمارهیهك لهبهرپرسانی نوێنهرایهتیی كۆمهڵهلهعێراق بهپهلهو بێ قهرار بۆ یارمهتی و دهرباز كردنی گیانی هاوسهنگهرانی خۆیان، ئامادهی ههرجۆرهچالاكی و فیداكاریهك بوون. ئهو ئازیزانهحدوودی ٢٠ دهقیقهلهگهڵ دهریاچهكهمهودایان بوو بهڵام بههۆی ئاشنا نهبوون لهگهڵ ئهو ناچهیهو تاریكی ههوا، شوێنهدیاری كراوهكهیان نهبینیهوه‌. بهمهبهستی پهیوهندی و یارمهتی دانی زیاتری هاوڕێیان، بهلهمێك به٥ سهرنشینهوهبهرهو ئهو بهری دهریاچهكهدهنێردرێ. بهڵام پێش ئهوهی ئهم بهلهمهبگاتهكهنار ئاوهكان، دهكرێتهئامانجی هێزهكانی كۆماری ئیسلامی. بهلهمهكهتێكدهشكێت و ٤ كهس لههاوێیان گیانیان بهخت دهكهن و یهكیشیان لهلایهن هێزهكای ڕژیمهوهبهدیل دهگیرێ.

كاتێك ئهو هاوڕێیانی یارمهتیدهر ئاگادار دهبنهوهكهبهلهمهكهنهیتوانیوهبهسڵامهت خۆی بگهیهنێتهئهوبهری دهریاچهكه، بۆ جارێكی دیكهڕێنوێنی بههاوڕێیانی گوردانی شوان دهدرێ كهخۆیان بگهیهننهخاڵێكی دیكه لهكهنار ئاوهكه‌. ١٠ بهلهم بۆ گواستنهوهو تێپهڕاندنی هاوڕێیان لهدهریاچهكهئامادهكرابوو، هاوكات هێزهكانی پێشمهرگه، ئاڕایشی پێویستیان بۆ كردنهوهی ڕێگا و بهرپهرچ دانهوهی هێرشی هێزهكانی ڕژیم بهمهبهستی پاراستنی گیانی هاوڕێیان و ئهنجام دانی عهمهلیاتی گواستنهوه، بهخۆگرتبوو.

لهو نێوهدا هاوڕێ شوكڕۆڵڵا خهیرئابادی فهرماندهی گوردانی شوان، هاوڕێیانی نیشتهجێ لهو بهرهوهی دهریاچهكهئاگادار دهكاتهوهكهچهند واحیدێك لههاوڕێیانی گوردان لهگهڵ هێزهكانی كۆماری ئیسلامی تووشی تێكههڵچوون هاتوون. پاش تێپهڕینی نیو سهعات دوایین پهیوهندیهكان لهنێوان فهرماندهیی هاوڕێیانی دوو بهری دهریاچهكهدهگیرێت و پاشان بۆ ههمیشهپهیوهندی لهگهڵ هاوڕێیان گوردانی شوان دهپچڕێ.

وردهوردهو لهگهڵ تێپهڕینی كات مهعلووم بوو كههاوڕێیان گوردانی شوان لهو باروودۆخهیهكجار سهخت و دژوارهدا بهتایبهت لهبهر مهسمووم بوونی ژمارهیهك لههاوڕێیان بههۆی بۆمبارانی شیمیاییهوه، نهیانتوانیبوو خۆ بگهیهننهكهناری دهریاچهی سیروان و شوێنی دیاری كراو و ههربۆیهلهناو قامیشهڵانهكانی دهورووبهری دهمێننهوه‌. لهو كاتهدا هێزهكانی كۆماری ئیسلامی كهبهلهمهكانی یارمهتیدان دهبینن، بهوهدهگهن كهڕهنگبێ واحیدێك لههاوڕێیان لهو ناوچهیهدا گیریان كردبێ. بهو هۆیهوهژمارهیهكی یهكجار زۆر لههێزهكانی دوژمن لهدهورووبهری شوێنی جیگیربوونیان كۆدهبنهوهو پاشان لهگهڵ هاوڕێیانی گوردانی شوان تووشی تێكههڵچوون دێن و ئهو كارهساتهدهخوڵقێت. بهمجۆرهخوێنی هاوڕێیانی گوردانی شوان لهگهڵ خوێنی ههزاران كهس لهخهڵكی ستهملێكراوی ههڵهبجهتێكهڵ بوو و لاپهرهیهكی دیكهی بهمێژووی پڕ لهجهنایهت و خوێنڕێژیی حاكمانی سهرمایهزیاد كرد.

١٢ كهس لههاوڕێیانی گوردانی شوان لهلایهن دوژمنهوهبهدیل گیران. ١١ كهسیان پاش چهند مانگ ئهشكهنجهی فراون و موقاومهت و خۆڕاگری لهبهرامبهر ئهشكهنجهگهران و دیفاع لهئامانجهكۆمۆنیستیهكانیان، سهرهنجام لهجهرهیانی كوشتار و قهتڵوعامی سهرتاسهریی بهندكراوانی سیاسی لههاوینی ساڵی ١٣٦٧دا لهزیندانی سنهئێعدام كران.

لهو كارهساتهدا، سهرجهم ٦٩ كهس لهئازیزترین هاوسهنگهرانمان گیانیان بهخت كرد. ئهو هاوڕێیانهلهزومرهی لایهقترین ئهندامان و كادهركانی پێشڕهوی كۆمهڵهو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوون كهلهجهرهیانی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ و یان ساڵهكانی پێشتر هاتبوونهناو گۆڕهپانی خهباتهوهو بهدڵێكی پڕ لهخۆشهویستیبۆ ئامانجی ڕزگاری كرێكاران و بێبهشان و دامهزراندنی دونیایهكی بێ ستهم و چهوسانهوهو بێ عهداڵهتی و وێڕای بهرزكردنهوهی درووشمیپژی سۆسیالیسم“‌ گیانی ئازیزیان بهخت كرد.

ناوی گوردانی شوان لهناو بزووتنهوهی شۆڕگێڕانهی خهڵكی كوردستان و چالاكیهكانی كۆمهڵهداههتا بهمڕۆ، وهبیرهێنهرهوهی بوێری و خهباتكاری بووهو دهشبێ. ڕێباز و ڕهوشت و ههڵسووكهوتی سهمیمانهو شۆڕشگێڕانه و گیانبازی و خهباتی لێبڕاوانهی ئهم گوردانهڕهزمهندهیهی كۆمهڵه، لهمێژووی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان و خهباتی كرێكارانی شۆڕشگێڕ و كۆمۆنیست دژبهدهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی سهرمایه، لهئێران جێكهوتووه‌. له٣٢مین ساڵیادی گیان بهخت كردنی ئهم هاوڕێیانه، یاد و بیرهوهریی ههر ههموویان وێڕای دووبارهكردنهوهی پهیمانی پێبهند بوون بهئامانجهكانیان  و یادی ههموو گیانبهخت كردووانی ڕێگای سۆسیالیسم بهرز ڕادهگرین. لهو ڕۆژهدا، بۆ جارێكی دیكهسڵاو و دروود دهنێرین بۆ بنهماڵهو كهس وكاری ئهم هاوڕێیانهكهلهماوهی ئهو ساڵانهدا بهتاقهت هێنانیان لهبهرامبهر ژانی لهدهست دانی ڕۆڵهكانیان، بوونهتهمایهی دڵگهرمی و هۆمێدواریی زیاتری ئێمهبۆ خهبات و درێژهدانی ڕێگای ئازیزانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-