کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بۆچی كۆماری ئیسلامی به‌مجۆره‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان ده‌ترسێ؟

لهم ڕۆژانهدا، گهلێك ههواڵ سهبارهت بهتوند بوونهوهی گوشارهكان بۆسهر موعهلیمانی خهباتكار، لهگۆشهو كهناری ئێران، بڵاودهكرێتهوه‌. بۆ نموونه، ڕۆژی ڕابردوو ڕاگهیهندرا كه٧ چالاكی بزووتنهوهی موعهلیمانی ئێران به٤١ ساڵ زیندان و ٢٠٠ زهربهشهللاق و ٣ ملیۆن تمهن جهریمهی نهخدی مهحكووم كراون. ئهو تۆمهتهپڕ و پووچانهی كهلهلایهن دهزگای قهزایی كۆماری ئیسلامییهوهلێیان دراوه، بێ ماناتر لهوهیهكهتهنانهت باسیشی لێبكهین. بهڵامتاوانی ڕاستهقینهی ئهوان ئهوهیهكهبهشێوهی عهلهنی لهمافهپێشێكراوهپیشهییهكانی خۆیان و هاوكارانیان دیفاعیان كردووه‌. ئیسماعیل عهبدی كه٢١ ساڵ پێشینهی دهرس كوتنهوه‌‌ی ههیه، لهحاڵی تێپهڕاندنی حوكمێكی ستهمكارانهدایهكهبهسهری داسهپاوه‌. ناوبراو لهسهروبهندی ئازادكرانی دا، بۆ جارێكی دیكهبه١٠ ساڵ زیندان مهحكووم كراوه‌. ئهمجارهیان تهنانهت بهپێویستیان نهزانی كهتهشریفاتی گاڵتهجاڕیی یاسای خۆدی ڕژیمیش بهڕێوهبهرن. محهممهد حهبیبی كهبۆ ماوهی ١٨ ساڵ موعهلیم بووه، پاش چهند جار ڕهوانهكردنی بۆ زیندان، ئاخرین جار بههۆی ناڕهزایهتیی بهكاڵایی بوونی ئامووزش و پهروهرش، ٢ ساڵی دیكهشیان زیندانی كرد و لهسهروبهندی كۆتایی دهورهی مهحكوومیهتهكهشیدا، ئهویان لهئامووزش و پهروهرهش دهركرد. بهڕاستی، سهرانی كۆماری ئیسلامی دهبێ چهندهلهحهرهكهتی ناڕهزایهتیی سهرتاسهریی موعهلیمان ترسابن كهئیسماعیل عهبدیان پاش كۆتایی مهحكوومیهتهچهند ساڵهكهی، دووبارهخستهوهزیندان و یان بۆ دهیان موعهلیمیكی دیكهحوكمی زیندان و شهللاق دهردهكهن.

ههڵبهت ئاشكرایهكهئهوهتهنیا موعهلیمهكان نین كهلهژێر گوشارهكانی بهردهوامی ڕژیم دان. گوشار بۆسهر موعهلیمان بهشێك لهسیاسهتێكی سهركوتگهری ههمهلایهنهیه‌‌ كهلهههموو بوارهكانی ژیانی كۆمهڵایهتیدا لهلایهن كۆماری ئیسلامیهوه، بهكردهوهدهردێت. لهماوهی ئهم چهند ڕۆژهی ڕابردوودا، بێدادگای ڕژیم ١٢ كهس لهبهكارهێنهرانی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی، سهرجهم به١٠٠ ساڵ و ٤ مانگ زیندان مهحكووم كرد. ههر لهم ڕۆژانهدا دهیان كهسیان لهشارهجۆراوجۆرهكانی كوردستان لهڕێگهی تۆمهت و پهروهندهسازیی بێ بنهما، خستهزیندانهكانهوه‌. ڕۆژ نییهكهههواڵی دهستبهسهركردنی ژمارهیهك لههاووڵاتیانی بههایی نهبیستین. زۆربهی دهستبهسهركراوانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨ ههروا بیلاتهكلیف لهزیندانهكاندا بهسهر دهبهن. دهیان ههڵسووڕاوی كرێكاریی خهباتكار دژبهچهوسانهوهو بێ مافیی كرێكاران، دهیان چالاكیی ژینگهپارێز، دهیان ژنی ئازادهو خهباتكاری ڕێگای یهكسانیی مرۆڤ، ههروا لهسیاچاڵهكانی ڕژیمی ئیسلامیدان. كۆماری ئیسلامی دوژمنی چالاكانی ههموو بوارهكانی خهباتی سیاسی و مهدهنییهلهئێرانهو گشت ئامرازهدژهمرۆییهكانی خۆی بۆ كپ كردنی دهنگی ئهوان بهكار دێنێت.

بهڵام لهو نێوهدا، ترس و نیگهرانی و لهئاكامدا كینهو نهفهرهتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهو بزووتنهوانهی وا ڕێكخراون و لهئاست سهرتاسهریدا و هاوئاههنگ كار دهكهن، پێگهیهكی تایبهتی ههیه‌. بزووتنهوهی موعهلیمانی ئێران، كهم و زۆر، لهمجۆرهبزووتنهوانهیه‌. مانگرتن و كۆبوونهوهی موعهلیمان لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، زۆر جار سهرتاسهری و هاوئاههنگ بهڕێوهچووهو لهلایهنناوهندهپیشهییهخۆجێییهكانوشۆڕای سهرتاسهریی موعهلیمانهوه، هیدایهت كراوه‌. بهكورتی ههستیار بوونی كۆماری ئیسلامی بهنیسبهت چالاكانی بزووتنهوهی موعهلیمان و ئهوهیكهبهمجۆرهدڕندانهدهست دهداتهسهركوت كردنیان، لهدوو تایبهتمهندیی ئهم بزووتنهوهیه‌‌ سهرچاوهدهگرێت:

یهكهم: ههروهك ئاماژهی پێكرا، حهرهكهتی ناڕهزایهتیی موعهلیمان، ڕێكخراو و سهرتاسهریه‌. “شۆڕای هاوئاههنگیی ڕێكخراوی سینفیی موعهلیمان، پتر له٤٠ ڕێكخراوی ئۆستانی و شارهستانی لهخۆدهگرێت. ئهم شۆڕایهئهركی خۆی، هاوجهههت كردن و هاوئاههنگ كردنی ناوهندو ئهنجومهنهپیشهییهكانی موعهلیمان لهسهرتاسهری ئێران دیاری كردووه‌. لهئێستادا موعهلیمهكان، لهچوارچێوهی ڕێكخراوهخۆجێیی و سهرتاسهریهكانی خۆیاندا، ڕێكخراوترین بهشی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكانی ئێرانن. ڕێك بههۆی ئهم تایبهتمهندیانهوهیهكهئهم بزووتنهوهیهدهتوانێ لهپێناو گهیشتن بهخواستهكانی، ڕژیم بخاتهژێر گوشاری جیدیترهوه‌‌.

دووههم: ترسی ڕژیم لهڕهوتی حهتمیی بهرزبوونهوهی ئاستی خواست و موتالباتی بزووتنهوهی موعهلیمان و لهوهش گرینگتر، تهشهنهسهندنی بۆ باقیی كۆمهڵگایه‌. لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، موعهلمیان، لهپهنا خواسته سهرهكی وڕهواكانی خۆیان لهوانه، زیاد كردنی حقووق، بهڕهسمی ناسینی موعهلیمانیحق التدریسی، پێڕاگهیشتن بهباروودۆخی دژواری ژیانی موعهلیمانی خانهنشین كراو، گهلێك درووشم و خواستی دیكهشیان هێناوهتهگۆڕێ كهبریتین له‌: فێركاریی بێبهرامبهر، ههڵوهشانهوهی كاڵایی بوونی فێركردن و لابردنی مهدرهسهی پووڵی، ئیمهن كردنی مهدرهسهكان، ناڕهزایهتی بهناوهرۆكی كتێبهدهرسیهكان، پێداگری لهسهر خوێندن بهزمانی دایكی و هیتر. بێ گومان ئهم درووشم و خواستانهخهسڵهتی سیاسیی دهدهنهبزووتنهوهی پیشهیی موعهلیمان و بهكردهوهئهم بزووتنهوهیهلهبزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهلهوانهبزووتنهوهی كرێكاری نزیك دهكهنهوه‌. نیگای ئهمنییهتیی ڕژیم بهبزووتنهوهی موعهلیمان، لهم توانا زاتیانهوهسهرچاوهدهگرێت. ئهم توانایانهشی، لهبوونی بهستێنی گونجاو بۆ بههێزكردنی درووشم و داخوازی و لهسهرتاسهری بوونهوهكهیدا، دهبیندرێ. كۆماری ئیسلامی كهمتمانهبهخۆییی لهدهست داوه، لهترسی ڕووبهڕوو بوونهوهلهگهڵ ههر حهرهكهتێكی ناڕهزایهتیی سهرتاسهری وهلهرزهدهكهوێو ههر ئهوهش ڕژیم بهرهو كردهوهی سهركوتگهرانه دهبات و لهئهنجامی دا و بهكردهوه، بهبزووتنهوهی موعهلیمان، خهسڵهتی بزووتنهوهیهكی سیاسی دهدات.  گوشاری ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سهر موعهلیمانی خهباتكار و توند بوونهوهی ڕهشبگیریهكان، لهڕاستیدا، ههوڵی پێشگیرانهی ڕژیمن بۆ ڕێگری لهقووڵ بوونهوهو بهرینتر بوونهوهی بزووتنهوهی سهرتاسهریی موعهلیمانی ئێران. بهڵام ئهمڕۆ، كۆماری ئیسلامی لهیهكێك لهقهیراناوی ترین باروودۆخهكانی تهمهنی دایه‌. ئهم ڕژیمهلهبوارهجۆراوجۆرهكانی ژیانی كۆمهڵایهتییدا لهگهڵ خهڵكی وهگیان هاتوو، لهڕووبهڕوو بوونهوهدایه‌. ههر ئهم ڕاستیهبهبزووتنهوهی موعهلیمانی ئێران، وزهو توانای زیاتر دهبهخشێت و ڕێگا بۆ جێخستن و ڕادیكاڵ بوونهوهی ڕێكخراوی موعهلیمان و هاوڕێیهتی و هاوئاههنگیی لهگهڵ باقیی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهخۆش دهكات.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-