ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورکیە بە بیانووی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە زیاتر لە ١٥ جار سنووری گوندی “هرووریان” تۆپبارانکرد كه بهوهۆیهوه زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخەکانی ئەو ناوچەیە گەییشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەرچەندە هەفتەی رابردوو، سوپای عێراق بنکەیەکی سەربازی لە سنووری گوندی هروور دانا، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆی وەستاندنی تۆپبارانەکانی تورکیە. جێگای ئاماژەیە لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی دەوڵەتی تورکیە لە باشووری کوردستان وەزارەتی بەرگریی تورکیە گیانلەدەستدانی ١١٨ گەریلا و کوژرانی ٢٠ سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە و لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی ٥٠١ سەربازی تورکیە و گیان لەدەستدانی ٣٢ گەریلا و پچڕانی پەیوەندیی بە دوو تیمی گەریلاوه راگەیاندووە.