بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنورەکانی قەزای “چۆمان”، ناحیەی “وەرتێ” و قەزای “ماوەتیان” لە هەرێمی کوردستان به چڕی بۆردومانکرد و زیانی مادی زۆریان بەسنورەکە گەیاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان بە بۆردومانی دۆڵی “باڵەیان” بەتایبەت گوندی “خەزێنە” و گوندی “کۆیلێ” لەسنوری شارەدێی “قەسرێ” و به‌رزایه‌كانی بەرامبەر زینی “وەرتێ” و “سەرکەپکان” و گوندی “سێوەیسی” شارەدێی سەنگەسەریان لە شارۆچكەی “پشدەر” كرد. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر ژینگه و ڕه‌ز و باخاتی گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه.