لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە به‌ندكراوانی زیندانی بۆکان، لەگەڵ دەرکەوتنی هێندێک نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەیان بەرەوڕووبوونەوە، به‌ڵام بەرپرسانی زیندان لە وەرگرتنی تێستی کۆرۆنا خۆیان بواردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی بۆکان، بەرپرسانی زیندان هیچ شوێنێکیان بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندكراوانی تووشبوو، تەرخان نەکردووە و هیچ ڕێوشوێنێکیان بۆ پێشگێری لە بڵابوونەوەی ئه‌و نه‌خۆشییه لەبەرچاو نەگرتووە و به‌ندكراوانیان لە دەستپێڕاگەیشتن به پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه نەبوونی ئیمکاناتی بێهداشتی، کەمیی دەوا و دەرمان لە بێهداری و خاوێن نەکردنەوەی بەندەکانی زیندانی لە هۆکارەکانی بڵابوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە نێو زیندانی بۆكانه.