کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڕینی یارمەتیی ژیانی کەم ئەندامان لە ئێران

بڕینی یارمەتیی ژیانی کەم ئەندامان لە ئێران 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یارمەتیی ژیانی زۆرێک لە کەم ئەندامان لە مانگی جۆزەرداندا پێیان نەدراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی ژیانی کەم ئەندامان لە ئێران بە هۆی پێنەدانی یارمەتییە دواخراوەکانیان و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە خراپیدایە و بنەماڵەکانیان تووشی کێشەی قورسی ئابووری بوون. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕێکخراوەی بێهزیستی بە بیانووی نەبوونی بودجە و هەروەها کەمبوونی داراییەکانیان، لە مانگی جۆزەردانەوە یارمەتییەکانیان پێ نەداون و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە توانای دابین کردنی دەرمانە پێویستەکانیان نەبێت.