“فاتمه داوهنهد” پنابهری خه‌ڵكی بۆكان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ڵانی ئێران له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی، به فه‌رمانی دادگای توركیه بڕیاره بۆ یه‌كێك له سێ وڵاتی عێراق، ئه‌رمه‌نستان یان گورجستان دیپۆرت بكرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتمه داوه‌ند” له ئێستادا له كه‌مپی دیپۆرتی “په‌هله‌وان” له سنووری نێوان توركیا‌و بۆڵغارستان به‌ندكراوه و فه‌رمانی دیپۆرتكردنی بۆ یه‌كێك له سێ وڵاتی عێراق، ئه‌رمه‌نستان یان گورجستان ده‌رچووه. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا و تێپه‌ڕكردنی به‌شێك له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، به‌دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكرا و به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی توركیا بوو.