بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەنجوومەنی حوکام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، بڕیارنامەیەکی نوێیان دژ بە کۆماری ئیسلامی پەسەند کردووە.
بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بڕیارنامەکە بە پاڵپشتی ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا پەسەند کراوە و ٢١ ئەندامی ئەنجوومەن دەنگی ئەرێیان پێداوە. لە بەرامبەردا، ڕووسیا، چین و نیجەریا دژی بڕیارنامەکە دەنگیان داوە و ١٠ وڵاتیش دەنگی بێلایەنیان داوە. لە ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەیەدا داوا لە کۆماری ئیسلامی کراوە ڕێگا بە چاودێرانی ئاژانس بدات بەبێ ئاستەنگ، چاودێری دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن. هەروەها ئاژانس داوای کردووە کە سەبارەت بە بڕی ئۆرانیۆمی پیتێندراو، بە تایبەتی زیاتر لە ٤٤٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی یتێندراوی ٦٠ لە سەد، زانیارییەکی وردتر بدات.
