کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بوردوومانكردنی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ سووریه له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانان ڕایگەیاند، بنکە و بارەگای چەند گروپێکی سەر بە ئێرانیان لەدێرەزووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج، بەڵام ئاماژەی بە زیانەکانی هێرشەکە نەکردووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشەکە لەسەر فەرمانیجۆ بایدنسەرۆکی ئەمریکا‌ ئەنجامدراوە و سوپای ئەمریکا دەڵێت: ئامانجی ئەم جۆرە لێدانانە، پاراستنی هێزەکانمان لە هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌. هێرشەکەی ئەمریکا لەکاتێدایە كه‌ ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر سەربازانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سوپای ئەمریکا پشڕاستی دەکاتەوە، کە هێرشەکە لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێرانی وانت بار له‌ مه‌شهه‌د

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-