کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌ ئێعدامی نه‌وید ئه‌فكاری، كۆمه‌ڵگا چاوترسێن نابێت

ڕژیمی جهنایهتكاری ئیسلامی، كرێكاری لاوی خهباتكار، نهوید ئهفكاریی ئێعدام كرد تا ههم تۆڵهی كوژرانی یهكێك لهمهئمووره ئهمنییهكانی خۆی لهجهرهیانی ئاخێزی شاری شیرازدا بكاتهوهو ههم لاوانی شۆڕشگێڕ و كرێكاران و خهڵك، كهبهمانگرتن و ناڕهزایهتیی خۆیان، خۆفی مهرگیان خستووهتهناو دڵی ڕژیمهوه، چاوترسێن بكات. خوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی بهپێی سێناریۆیهكی لهپێشدا ئامادهكراو، سهرهتا لهژێر ئهشكهنجهدا، ئێعترافی قهتڵیان لهنهوید وهرگرت تا بهڵكوو بتوانن بهئێعدام كردنی لهژێرناوی قاتڵ، لهههڵگیرسانی ئاگری تووڕهیی پنگ خواردووی خهڵك ڕێگری بكهن. بهڵام سهرهڕای ههموو ههوڵێكی سهرشۆڕانه، ئێعدامی نهوید داغی نهنگێكی دیكهی لهناوچاوانی ڕژیمی ئیسلامی دا و نهوید ئهفكاری بوو بهیهكێك لهسهمبۆلهكانی ئازادیخوازی لهئێران. ئێعدامی نهوید ئهفكاری شهپۆلێكی بێ وێنهی لهتووڕهیی و ناڕهزایهتی خهڵك و ناوهندهكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و ناوهندهوهرزشیهكانی لهناوهوهو دهرهوهی ئێران و لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان لێكهوتووهتهوه‌. دهوڵهتهئۆرووپاییهكان، كهدیفاع كردنیان لهمافی مرۆڤ، بهردهوام بهپێی بهرژهوهندی ئابووری، سیاسی و دیپلۆماتیك بووه، ئهمجارهیان لهژێر گوشاری بیروڕای گشتی، لهئاست ئێعدامی نهوید ئهفكاری ناڕهزایهتییان دهربڕیوه‌. دهوڵهتی ئاڵمان لهناڕهزایهتی بهم قهتڵه، بهرنامهی سهفهری زهریف بۆ ئاڵمان و لهوێوهبۆ باقی وڵاتانی ئۆرووپایی ههڵوهشاندووهتهوه‌. وهزیری دهرهوهی فهڕانسهو وتهبێژی یهكیهتیی ئۆرووپاش ئێعدامی نهوید ئهفكارییان مهحكووم كردووه‌. ئهگهرچی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا ههموو ساڵێ ڕێكۆردداری ڕێژهی ئێعدام بووه‌‌ لهئاست جیهاندا، بهڵام بهدهگمهن لهگهڵ وهها شهپۆلێكی بهتهوهژم لهناڕهزایهتی بهرهوڕوو بووهتهوه‌. نهوید ئهفكاری، كرێكاری گهچكار، دهنگی ناڕهزایهتیی ههژارانی شار، دهنگی ناڕهزایهتیی كرێكاران و پهرستاران، دهنگی ناڕهزایهتیی خوێندكاران، دهنگی ناڕهزایهتیی بهندكراوانی سیاسیی ئهشكهنجهدراو لهزیندانهكاندا بوو. بهپهرهپێدانی شهپۆلی ناڕهزایهتی لهناوهوهو دهرهوهی ئێران، نابێ ڕێگهبدرێت ئهم دهنگانهكپ بكرێن.

بهوتهی حهسهن یونسی، پارێزهری نهوید ئهفكاری، لهئێستادا پتر له٣٠ بهندكراوی سیاسی حوكمی ئێعدامیان بهسهردا سهپاوه‌. لهم دوایانهدا، ناوی ١٠ كهس كهبههۆی بهشداری كردنیان لهناڕهزایهتیهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ بهئێعدام مهحكووم كراون، بڵاوكراوهتهوه‌. ٥ كهس لهبهشداربووانی ناڕهزایهتیهكانی ٩٦ لهئۆستانی ئیسفههان بهئێعدام مهحكووم كراون. دادگوستهریی ئیسفههان ڕایگهیاندووهكهلهپهروهندهكانی پهیوهندیدار بهناڕهزایهتیهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨دا، بۆ ٨ كهس حوكمی ئێعدام دهركراوه‌. مانگی ڕابردوو، یهكێك لهدهستبهسهركراوانی ناڕهزایهتیهكانی بهفرانباری ٩٦ بهناوی مستهفا ساڵحی لهزیندانی دهستگردی ئیسفههان ئێعدام كرا. لهلایهكی دیكهوهئهمیر حسێن مۆرادی و سهعید تهمجیدی و محهممهد ڕهجهبیش كهلهبهشداربووانی ناڕهزایهتیهكانی خهزهڵوهری ٩٨ بوون بهئێعدام مهحكووم كراون. سهرچاوهههواڵنێریهسهربهخۆكان، ناوی لانیكهم ٣٣ بهندكراوی سیاسیی دیكهیان لهزیندانهجۆراوجۆرهكانی ئێران بڵاوكردووهتهوهكهلهئێستادا حوكمی ئێعدامیان بهسهردا سهپاوهو لهژێر تیغی مهرگ دان.

ڕژیمی جهنایهتكاری ئیسلامی لهجهرگهی گشتگیربوون و بڵاوبوونهوهی بهرینی پهتای كۆرۆنا كهبۆ خهڵك بووهتهژههرێكی ترسناك و كوشندهو شهو و ڕۆژ سهدان كهسیان لێ دهكاتهقوربانی، خۆی بۆ قۆناغی پاش كۆرۆنا ئامادهدهكات. كۆماری ئیسلامی لهلایهكهوهبهدهستبهسهر و زیندانی كردنی ڕێبهران و ڕێكخهرانی مانگرتنی كرێكاری و بهكردهوهدهرهێنانی حوكمی شهللاق لهدژیان و كردهوهی توند لهبهرامبهر ناڕهزایهتیی سهرشهقام و لهلایهكی دیكهوهبهدهركردنی حوكمی ئێعدام دژبهدهستبهسهركراوانی ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦  و خهزهڵوهری ٩٨ و دهركردنی حوكمی قورسی زیندان بۆ ژنانی ئازادهو خوێندكارانێك كهلهناڕهزایهتیهكانی سهرشهقامدا بهشداریان كردووهو ههروهها بهگوشار خستنهسهر بهندكراوانی سیاسی، بهنیازهخهڵكی ناڕازی و وهگیان هاتووی كۆمهڵگای ئێران چاوترسێن بكات. ڕژیم بهم ههوڵانهی بهتهمایهبهر لهپهرهسهندنی ههمووجۆر جموجۆڵێكی خهباتكارانهلهسهرتاسهری ئێران بگرێت.

ڕژیمی كۆماری ئسیلامی لهحاڵێكدا كهلهقهیرانی قووڵی ئابووری و سیاسیدا دهست و پێ لێدهدا و لهئاست جیهاندا پتر لهڕابردوو كهوتووهتهپهراوێزهوهو لهژێر گوشاری مانگرتنی بهردهوامی كرێكاری و بزووتنهوهی ناڕهزایهتیدا، هێزنواندنهكانی لهبهرچاوی بیروڕای گشتی كهوتووه، شمشیری لهڕۆوهبهستووه‌. ئهم ڕژیمهبهنیازهلهوپهڕی داماوی خۆیدا، بهتوندكردنهوهی كهش و ههوای ئهمنییهتی و ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی، توانای ماشێنی سهركوتهكهی بهڕووی ئهو جهماوهرهدا دادا كهلهمهنگهنهی گشتگیر بوونی ویرووسی كۆرۆنا و بێكاری و ههژاری و گرانی و بێ مافیهسیاسی و كۆمهڵایهتیهكان دان. ئێعدامی لهناكاوی نهوید ئهفكاری و ناشتنی تهرمی ناوبراو بهشهو و لهژێر چاوهدێری توندی ئهمنییهتیدا، نهكنیشانهی هێز و توانای ڕژیمی ئیسلامی، بهڵكوو ههوڵێك بوو لهڕووی لاوازی و داماوییهوهلهجهرگهی ئهو قهیرانهگشتگیرهی كهتێیدا گرفتاره‌. بێگومان، كۆماری ئیسلامی بهئێعدامی نهوید ئهفكاری، پترلهجاران تووڕهیی و ناڕهزایهتیی جهماوهری ئازادیخوازی ئێران بهنهسیبی خۆی دهكات.

لهباروودۆخێكدا كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی داسی مهرگ بهسهر سهری بهندكراوانی سیاسی و دهستبهسهركراوانی ئاخێزهسهرتاسهریهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨دا ههڵدهسووڕێنێ و بهتهمایهكهش و ههوای ئهشكهنجهو ئێعدام بۆ دهرهوهی زیندانهكان بگوازێتهوه، لهوهها باروودۆخێكدا پێویستهبهپهرهپێدانی ناڕهزایهتیهكان، بهم ڕژیمهی نیشان دهین كهسهردهمی قهتڵی لهئهنقهستی دهوڵهتی كۆتایی پێهاتووه‌.  تا كاتێك كهبهندكراوی سیاسی بوونی ههیهو سزای ئێعدام بهكردهوهدهردێ، خواستی ڕێگری لهحوكمی ئێعدام و دیفاع لهئازادیی بهندكراوانی سیاسی، بهواتای دیفاع لهمافی گشت بێبهشانی ئهم كۆمهڵگایهیه،‌‌ تا بتوانن ئازادانهكۆببنهوه، ئازادانهدهست بدهنهمانگرتن و ئازادانهڕیزهكانی خۆیان یهكگرتوو و ڕێكخراو بكهن، بهبێ ئهوهیكهئهشكهنجهو كوشتار لهزیندانهكاندا، ههڕهشهیان لێ بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-