ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ١١مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئێعدامی جه‌نایه‌تكارانه‌ی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوبه‌نده‌كانی: “شیرین عه‌له‌م هولی”، “فه‌رهاد وه‌كیلی”، “عه‌لی حه‌یده‌ریان” و “مێهدی ئیسلامیان”. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، ١١مین ساڵڕۆژی، مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستانه له وڵام به‌م جه‌نایه‌ته‌دا. ئێعدامی ٥ لاوی خه‌باتكار كه تا دوایین ساته‌كانی ژیانیان له سه‌نگه‌ری خه‌بات دژبه كۆماری ئیسلامی‌دا ڕاوه‌ستان، كاردانه‌وه و هه‌وڵی هاوئاهه‌نگی ملیۆنان ئینسانی له مانگرتنێكی گشتی دا له سه‌رتاسه‌ری كوردستان لێكه‌وته‌وه.
ئێعدامی ئه‌م خه‌باتكارانه له باروودۆخێكدا به‌كرده‌وه ده‌رهات كه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له ئاستی ئێران و جیهان دژبه ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان كه‌وتبووه ڕێ. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی ده‌مه‌لاسكه‌ی به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه كرد، به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژی ئێعدامی ئه‌وانه‌وه، هه‌ستی به تووڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك تۆقابوو. هه‌ربۆیه ته‌رمی گیان به‌ختكردووانی هه‌رگیز نه‌داوه به بنه‌ماڵه‌كانیان. چوار ڕۆژ پاش ئه‌م ئێعدامانه بوو كه مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به‌م جه‌نایه‌ته‌دا شكڵی گرت. ڕژیم به خه‌یاڵی خاوی خۆی لای وابوو كه به ئێعدامی ٥ خه‌باتكاری سیاسی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن زیاتر په‌ره پێده‌دات و خه‌ڵكی كوردستان ترسا‌و و خامۆش ده‌بن. به‌ڵام مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢٣ی گوڵان وڵامی خه‌ڵكی كوردستان به‌و خه‌یاڵه خاوه‌ی سه‌رانی ڕژیم بوو. بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه بۆ مانگرتنی گشتی له‌م ڕۆژه‌دا، له‌گه‌ڵ پشتیوانیی و هاوڕێیه‌تیی حیزب و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ پێشوازیی به‌رینی هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له ئێران ڕووبه‌ڕوو بۆ‌وه. له‌م ڕۆژه‌دا كوردستان، یه‌كپارچه ته‌عتیل كرا. كرێكارانی كارگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری مانیان گرت، كه‌سه‌به و بازاڕییه‌كان دووكانه‌كانیان داخست، كارمه‌ندانی ئیداره ده‌وڵه‌تی و خسووسییه‌كان نه‌ڕۆیشتنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، خوێندكاران، موعه‌لیمان و ماموه‌ستایانی زانكۆ، كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌عتیل كرد. به‌مجۆره هاوپشتییه‌كی گشتی له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی شكڵی گرت. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گشتییه نیشانی دا كه ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی، نه ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانی نه‌ترساندووه به‌ڵكوو ئیراده‌ی گشتیی ئه‌وانی بۆ خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه و موقاومه‌ت له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی، پته‌وتر كردووه.
مانگرتنی سیاسیی گشتیی ٢٣ی گوڵان، هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی ڕژیمی شێواند. كوشتنی ٥ لاوی به‌ندكراوی سیاسی نه ته‌نیا نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان چاوترسێن بكات، به‌ڵكوو ئاگری تووڕه‌یی ئه‌وانی زیاتر گه‌شانده‌وه. خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌ك بۆ ڕزگار كردنی گیانی باقیی ئازیزانی به‌ندكراویان هه‌بێت، له‌م مه‌سیره‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م مانگرتنه وڵامێكی ددان شكێن بوو كه خه‌ڵكی كوردستان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان داوه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رین و لێبڕاوانه و به‌جێیه، به ڕژیمی نیشان دا كه ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌كه‌م دانێ، تووشی چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت له لێكدانه‌وه‌كانیدا.
ئه‌م ئه‌زموونه بۆ جارێكی دیكه ده‌ریخست كه مانگرتنی سیاسیی گشتی شكڵێك له ناڕه‌ڕه‌زایه‌تییه كه تێیدا درووشم و سیاسه‌ته‌كان له ڕێگه‌ی هه‌وڵێكی گشتی و جه‌ماوه‌رییه‌وه، ده‌بنه هێزێكی مادی، ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌یكه ڕژیم بخاته شه‌ڕێكی شه‌كه‌تكه‌ر و درێژماوه و توانای سه‌ركوته‌كه‌ی زه‌ویگیر كات و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌كانی دواتر ئاماده بكات. خه‌ڵكی كوردستان به به‌كارهێنانی تاكتیكی مانگرتنی گشتی، ئیمكانی جموجۆڵیان له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دوژمن زه‌وت كرد و ڕێگای پووچه‌ڵ كردنه‌وه و ناكارامه كردنی سه‌ركوتگه‌ریی ئه‌م هێزانه‌یان، به خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش نیشان دا.
خه‌ڵكی كوردستان له گه‌لێك قوناغدا، توانا و هێزی یه‌كگرتووی خۆیان دژ به‌م ڕژیمه نیشان داوه. له وتنی “نا”یه‌كی به‌ته‌وژم به ڕێفراندۆمی پێكهێنانی كۆماری ئیسلامی له به‌هاری ١٣٥٨ی هه‌تاوی تا كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان و ڕێپێوانی خه‌ڵكی باقی شاره‌كان بۆ پشتیوانی له‌وان و مانگرتنه شكۆداره سیاسییه گشتییه‌كان هه‌ر له‌م ساڵه‌دا، له زومره‌ی ئه‌و دژه‌كرده‌وه و گڕوتینانه بوون كه خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر زۆره‌ملی و ملهۆڕیی ڕژیمدا له خۆیان نیشانیان داوه.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له په‌نا شێوازه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات و موقاومه‌ت، گه‌لێك نموونه‌ی به‌بایه‌خی له مانگرتنی سیاسیی گشتی ته‌جروبه كردووه. ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٦١، شانزده‌ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤، بیست و سێی گوڵانی ١٣٨٩، بیست و دووی خه‌رمانانی ١٣٩٦، له ڕۆژه گرینگه‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دێنه ئه‌ژمار. له‌م ڕۆژانه‌دا شایه‌دی گه‌لێك نموونه‌ی دره‌وشاوه له ئه‌زموونی مانگرنتی سیاسیی گشتی له كوردستان بووین.
ئه‌م مانگرتنانه نیشانیان دا كه پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پشت سنووره‌كان به مانای كۆتایی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه. نیشانیان دا سه‌ره‌ڕای ئه‌م پاشه‌كشه‌یه، ڕیشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له قووڵایی كۆمه‌ڵگادا به‌هێزتر بووه. نیشانی دا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خاوه‌نی هێز و وشیاری و ڕێكخراو و ڕێبه‌ریی خۆیه‌تی. نیشانی دا كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و برسیه‌تی و ده‌ست كورتی، حازرن به دڵ ئاواڵه‌ییه‌وه له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا، له بژێو و ژیانی خۆیان هه‌زینه بكه‌ن. نیشانی دا كه كۆمه‌ڵی كوردستان، كۆمه‌ڵێكی سیاسییه و توانای به حیزبی بوونی له‌سه‌رێیه. نیشانی دا كه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی جه‌ماوه‌ری، ده‌كرێ وه‌ك سه‌مبۆل و ئه‌زموونێكی خه‌باتكارانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش به‌كار بێت كه تێیدا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گشتیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، داماو و بێ توانا ده‌بن و كارێكیان بۆ ناكرێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونانه ڕێنوێنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن له ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوودا، بۆ كۆمه‌ڵه‌ش مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموون وه‌گرتنن، تا خاڵه به‌هێزه‌كانی خۆی وه‌ك ڕه‌وتێكی ڕادیكاڵ و سۆسیالیست كه خاوه‌نی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بناسێت و كه‌موكوڕیه‌كان و خاڵه لاوازه‌كانی خۆی له‌م بواره‌دا بڕه‌وێنێ و به‌رده‌وام له دڵی ڕووداوه‌كان دابێت و ئاراسته‌ی گونجاویان پێبدات. بێ گومان ڕۆژان و ڕووداوگه‌لێكی گرینگمان له‌به‌ره و كۆمه‌ڵه به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵگای كوردستان له دربازگه و خاڵه وه‌رچه‌خانه مێژووییه‌كان، به‌ره‌و ئاسۆی ڕوونی ئازادی، ده‌ناسێت و به پشت به‌ستن هه‌ر به‌م پێگه‌یه، ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ دێنێت. سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه له وه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه كه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن.
له ١١مین ساڵڕۆژی ئێعدامی جه‌نایه‌تكارانه‌ی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی و له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی شكۆدار و مێژوویی مانگرتنی گشتیی ٢٣ی گوڵاندا، ڕێز له یادی گیان به‌ختكردووان “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، “شیرین عه‌له‌م هولی”، “فه‌رهاد وه‌كیلی”، “عه‌لی حه‌یده‌ریان” و “مێهدی ئیسلامیان” ده‌گرێن كه بوێرانه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا موقامه‌تیان كرد و گیانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پایه‌داریه دانا و سڵاو و دروودیش ده‌نێرین بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ك ناسی كوردستان كه وه‌ها شكۆدار، ڕێزیان له یادی ئازیزانی گیان به‌ختكردوویان گرت.