به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكان و دوستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی نجێ له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ به بوونه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكردووه. له درێژه‌دا به‌شداربووان به قسه‌وباس سه‌باره‌ت به چونیه‌تی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و ئامانجه‌كانی كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هات.